Internationale Bewerber  

Internationale
Bewerber

Aktuell

Aktuelle Informationen zur Studienbewerbung, zu Deutschkursen und zur Studienfinanzierung finden Sie auf der Seite für Flüchtlinge und Asylbewerber (in deutscher Sprache).

زانکۆی لایبزک: په‌نابه‌ران و داواکارانی په‌نابه‌ری

 

 وه‌رگرتن بۆخوێندنی زانکۆ  بۆ په‌نابه‌ران و داواکارانی په‌نابه‌ری

ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی شه‌ر و توندو تیژی به‌رو ئه‌ڵمانیا ڕایانکردوه‌ بۆیان هه‌یه‌ ‌له‌ زانکۆی لایبزک بخوێنن.

خوێند‌ن له‌ زانکۆ رێگا به‌و که‌سانه‌ ئه‌دات ئه‌وانه‌ی که‌ مافی په‌نابه‌ریان (Aufenthaltsgestattung) یان مافی په‌نابه‌ری کاتیان (Duldung) هه‌یه ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ مه‌له‌فیان تاکو ئیستا دانه‌خراوه.

 

بۆ وه‌رگرتن له‌ زانکۆ ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ دابین بکرێت:

۱ـ زانیاری ده‌رباره‌ی زمانی ئه‌ڵمانی:

بۆ داواکارانی خوێندنی زانکۆ به‌زمانی ئه‌ڵمانی ده‌بێت بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێکراویان(C1)  هه‌بێت.

 

۲ـ مه‌رجه‌کان له‌بواری پسپۆڕی:

به‌مه‌به‌ستی خوێندن له ‌‌زانکۆی ئه‌ڵمانی له‌ به‌شی به‌ که‌لۆرێۆس (Bachelor) یان دبلۆم (Diplom)  یاخود تاقیکردنه‌وه ی ده‌وله‌تی (Staatsexamen)  پێویسته‌  بڕوانامه‌ی وه‌رگرتن (وتیقه قبول) بۆ زانکۆ نیشان بدات ۰ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بروانامه‌یه‌ی‌  پی نه‌بووده‌بێت به‌رله‌خوێندنی یه‌ک ساڵ له‌ شتودین کۆلێج(Studienkolleg)  بخوێنیت. له‌رێگای ماڵپه‌ری
(Datenbank Anabin) (بۆ زانیاری زیاتر به‌زمانی ئه‌ڵمانی) ئه‌توانیت زانیاری وه‌ربگریت له‌سه‌رباوه‌ڕپێکردنی بڕوانه‌مه‌که‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ربێت و بڕوانه‌مه‌ی  به‌که‌لۆرێۆس له‌ ووڵاتی  خۆت ته‌واو کردبێت بۆت هه‌یه‌ راسته‌و‌خۆو  داوای خۆێندنی ماسته‌ر بکه‌یت، به‌ڵام به‌مه‌رجی  ده‌رچوونت له‌تاقیکردنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ وه‌رگرتنی خوێندنی ماسته‌ر.

 

ئاماده نه‌‌بوونی هه‌موو  به‌ڵگه‌نامهکان

ئه‌گه‌رهاتوو به‌ڵگه‌نامه‌کانت پێ نه‌بوو به‌ هۆی هه‌ڵاتن و ناته‌واوی بارودۆخی په‌نابه‌ری له‌م کاته‌دا زانکۆی لایبزک په‌نا ئه‌بات بۆ بڕیاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ساڵی ۱۹۸٥. ئه‌م بڕیاره ‌هاوکار وئاسان ده‌بێت بۆ پێشکه‌شکردنی به‌ڵگه‌نامه  تا ئه و ڕاده‌یه‌ی داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی لێ ناکه‌ن ئه‌گه‌رهاتوو  توانای خۆی له‌سه‌ر خوێندنی زانکۆ سه‌پاند به‌شێوه‌یه‌کی نا راسته‌وخۆ.

 

شێوازی داواکاری وه‌رگه‌رتن له‌ زانکۆ

 

شێوازی داواکاری بۆخوێندن له‌ زانکۆ له ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌موو خوێندکاره بیانیه‌کان به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڕێگای په‌یوه‌ندی کرده‌ن به‌ ئوونی ئه‌ سیست(uni-assist e.V.)  له‌ ئینترنت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌ڵگه‌نامه باوه‌‌ڕپێکراوه‌کان وه‌رگێڕدرابێت بۆ زمانی ئه‌ڵمانی یاخود بۆ زمانی ئێنگلیزی به‌ ڕێگای پۆست بۆ ئوونی ئه‌سیست بنێریت.  ئه‌مه‌یان بۆ کۆرسی خویندنی زستانی یاخود هاوینی ده‌بێت.

 

داواکاری وه‌رگه‌رتن له به‌شی به‌ که‌لۆرێۆس (Bachelor) یان دبلۆم (Diplom)  یاخود تاقیکردنه‌وه ی  ده‌وله‌تی     (Staatsexamen) (بۆ زانیاری زیاتر به‌زمانی ئه‌ڵمانی)


داواکاری وه‌رگه‌رتن له به‌شی ماسته‌ر (Master) (بۆ زانیاری زیاتر به‌زمانی ئه‌ڵمانی)

 

ڕێنمایی زیاتر

ده‌توانیت زانیاری زیاتر له‌ سه‌ر ئاماده‌بوونت که‌مێوانێکی  گوێگر  له‌ ئینته‌رنت له‌ لاپه‌ره‌ی ده‌وره‌کانی  مه‌شقکردنی زانستی وه‌رگریت
بۆ زانیاری زیاتر به‌زمانی ئه‌ڵمانی .

ئه‌و ده‌رچوانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا خوێندنی زانکۆیان ته‌واو کردووه ‌ئه‌بی بڕوانامه‌کانیان له‌ فه‌رمانگه  ‌تایبه‌تیه‌کان بۆ په‌سند بکرێت،  ئه‌مه‌یان له‌ زانکۆی لایبزک ناکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر به‌زمانی ئه‌ڵمانی



letzte Änderung: 08.06.2017 
pages